دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ
بەرزبووەوە بۆ 3547 دۆلار کە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە بۆ نرخی کانزا زەردەکە، لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕی عەیار 21
بە 710 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە
هەواڵ: KNN
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی
زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارەزایان پێیانوایە نادڵنیایی و مەترسییەکانی نێو
بازاڕە داراییەکان تەشەنەی سەندووە و بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ سەر
کڕینی زێڕ.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە608 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 710هەزار
دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 744هەزار
دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 812
هەزار دینارە
4460 جار خوێندراوەتەوە