كۆمپانیای سۆمۆ رەتیدەكاتەوە نەوتی ئێرانی تێكەڵ بەنەوتی عێراقی بكرێت و بفرۆشرێت

KNN : Kurdish News Network
03:36 - 03/09/2025
ئابوری
+
-

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ) لەراگەیەنراوێكیدا رەتیكردەوە كە هیچ جۆرە تێكەڵكردنێكی نەوتی ئێرانی بەنەوتی عیراقی هەبێت بۆ ئەوەی لەبەندەرە ئاوییەكانەوە هەناردە بكرێت.

 

هەواڵ:KNN

 

عەلی نزار شەتری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ دوپاتیكردەوە؛ سەرجەم ئەو كەشتییە نەوت هەڵگرانەی كە نەوت لەعیراقەوە  بەرەو دەرەوە دەگوازنەوە لەژێر چاودێریدان و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

 

 

 

ئەم رونكردنەوەیەی كۆمپانیای سۆمۆ دوای ئەوەهات لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە سزا بەسەر بازرگانێكی عیراقیدا سەپێنرا بەناوی وەلید خالد حەمید سامەڕائی کە لە دوبەی نیشتەجێیەو خاوەنی کۆمپانیاکانی (Babylon Navigation DMCC وGalaxy Oil FZ LLC) یە و تۆەمەتبارە بەوەی كە نەوتی ئێرانی تێكەڵ بەنەوتی عیراقی دەكات بۆ ئەوەی بیفرۆشێت و بەوەش داهاتێكی زەبەلاح بۆ تاران دەستەبەر دەكات.

 

 

بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەو بازرگانە نەوتی ئێرانی بەناوی عێراقەوە فرۆشتووەو زیاتر لە300 ملیۆن دۆلاری ساڵانەی بۆ ئێران دەست خستووە.

 

 

82 جار خوێندراوەتەوە