وەزارەتی دارایی سوریا بڕیاریدا موچەی فەرمانبەرانی پارێزگای سوەیدا دابەش نەكات

KNN : Kurdish News Network
06:12 - 05/09/2025
جیهان
+
-

دەسەڵاتدارانی سوریا بڕیاریانداوە بەبیانووی كەموكورتی چەند بەرێوەبەرایەتیەك لەسنوری پارێزگای سوەیدا كە زۆربەی دانیشتوانەكەی دروزن موچە بۆ فەرمانبەرانی نەنێرێت.

 

هەواڵ: KNN

ئەمرۆ هەینی پارێزگاری سوەیدا لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردوەتەوە، خەرج نەكردنی موچەی فەرمانبەرانی كەرتی دەوڵەت  بۆ كەموكورتی چەند بەڕێوەبەرایەتیەك دەگەڕێتەوەو ئاماژە بەوەشكراوە  كە ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە پابەند نەبوون بەشەفافیەت و لەهەمان كاتیشدا گروپە چەكدارەكانی سوەیدا دەستوەردانی نایاسایی لەكاروبارەكانی فەرمانگەكاندا دەكەن .

 

 

وەك لەراگەیەنراوەكەی پارێزگاری سوەیدادا هاتوە ؛ بەبڕیاری تاكە كەسی گۆڕانكاری لەپەیكەرو نەخشەی فەرمانگەكاندا كراوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەدیمەشق و ئەوەش وایكردوە كە وەزارەتی دارایی سوریا موچە رەوانەی فەرمانبەرانی سوەیدا نەكات.

556 جار خوێندراوەتەوە