نرخی زێڕ ئاستێکی مێژویی تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
11:45 - 02/09/2025
ئابوری
+
-

نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ بە 0.6٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و دوای تۆمارکردنی ئەو ئاستە نوێیە مێژووییە ئێستا ئۆنسەیەکی لە نزیکەی 3490 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەواڵ: KNN

شەش رۆژی یەک لە دوای یەکە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارەزایان پێیانوایە هۆکارەکەی بۆ نیگەرانییەکان لەسەر سەربەخۆیی بانکی ناوەندی ئەمریکا و لاوازبوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 600 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 701 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 734 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 801 هەزار دینارە.

5327 جار خوێندراوەتەوە