کۆمپانیای ئەمریکی "ستاندارد ئەند پوورز گڵۆباڵ
کۆمۆدیتیز" ئاشكرایكرد؛ ئاستی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتەکانی عێراق
کەمبووەتەوە.
هەواڵ: KNN
بەپێی راپۆرتێكی كۆمپانیاكە لە ماوەی چارەکی
دووەمی ئەمساڵدا ئاستی هاوردەكردنی گەیشتووەتە زیاتر لە 56 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا
و لەچارەكی دووەمیشدا ڕۆژانە 56 هەزار و 300 بەرمیل بەرهەمی نەوتی پاڵاوتە هاوردەکردووە،
کە زیاتر لە نیوەی بەنزین بووە، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی 2023، كەمیكردوە کە بە تێکڕای هاوردەکردنی 90 هەزار بەرمیل بووە
لە ڕۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکراوە؛ لە هەمان ماوەی ئەمساڵدا عێراق
زیاتر لە 180 هەزار بەرمیل نەفتای لە ڕۆژێکدا هەناردەکردووە، کە زۆربەیان بۆ ئیماراتی
یەکگرتووی عەرەبی رۆیشتوە.
هاوکات
هەناردەی رۆنی مەكینە و ئۆتۆمبێل گەیشتووەتە
نزیکەی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
133 جار خوێندراوەتەوە