حەیدەر شەممەری
نوێنەری ڕەوەندی عێراقی لەڕوسیا دەڵێت پێنج
هەزار هاوڵاتی عیراقی لەنێو ریزەكانی هەردو سوپای روسیاو ئۆكرانیا لەدژی یەكتری
دەجەنگن.
هەواڵ: KNN
شەممەری
لەدیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە رایگەیاند؛ لەنێو سوپای روسیادا دوو هەزارو
لەنێو سوپای ئۆكرانیاشدا سێ هەزار هاوڵاتی عێراقی هەن .
لایخۆشیەوە باڵیۆزخانەی
عیراق لەمۆسكۆ داوا لەرەوەندی وڵاتەكەی لەروسیا كرد بەو زانیاریانە فریو نەخۆن كە لەلایەن كەسێكەوە
بەناوی نوێنەری رەوەندی عێراقی لەروسیا بڵاوكراوەتەوە.
جەختیشكراوەتەوە
كە ئەو زانیارییە لەراستیەوە دوورەو ئەو لایەنەش كە مافی چونە ژورە بە هاوڵاتیانی
عیراقی دەدات بۆ نێو خاكی روسیا تەنیا لەدەسەڵاتی باڵیۆزخانەی روسیا لەبەغداو كونسوڵخانەكانیەتی
لەهەولێرو بەسر ە.
پێشتریش هەندێك
میدیای عیراقی بڵاویانكردبوەوە كە بەشێك لەو عێراقیانەی كە لەزینداندان و سزای قورسیان
بەسەردا سەپێنراوە لەرێگەی گروپە شیعەكان و ئێرانەوە لەزیندانەكان دەردەهێنرێن و
رەوانەی روسیا دەكرێن بۆ ئەوەی شان بەشانی سوپای ئەو وڵاتە بەشداری جەنگی دژ
بەئۆكرانیا بكەن .
ئاماژە بەوەشكراوە
كە تیرۆر كردنی پزیشكە گەنجەكەی بەسرە (د. بان زیاد) پەیوەندی بە ئاشكراكردنی
كەیسی رەوانەكردنی زیندانیانی عیراقی بۆ روسیا و تێكەڵ كردنیان بەجەنگی ئەو
وڵاتەوە هەبوە.
1568 جار خوێندراوەتەوە