سەركردەیەكی سوننەكان: سەرانی پارتی و یەكێتی لەپشت بەقاچاخبردنی نەوتەوەن

KNN : Kurdish News Network
05:14 - 05/09/2025
کوردستان
+
-

سەركردەیەكی هاوپەیمایی سیادە كە خەمیش خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات ؛ سەرانی پارتی و یەكێتی بەقاچاخبردنی نەوت تۆمەتبار كرد.

 

هەواڵ: KNN

عەبدولمەجید هاشم دلێمی لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی مەعلومە سەرانی هەردو حزبی دەسەڵاتداری لەهەرێمی كوردستان تۆمەتبار كرد بەوەی دەستیان هەیە لەئاودیوكردنی بڕێكی زۆری نەوت لەرێگەی بارهەڵگرەكانەوە كە لەهەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێدەكەون و لەوێشەوە دەبرێنە دەرەوەو لەلایەن ئاسایش و هێزی پێشمەرگەشەوە چاودێری دەكرێن.

 

ئاماژەی بەوەشكردوە قاچاخچییەكان بەباجی حكومەتی هەرێم بەنێو خاڵەكانی پشكنین و زاڵگەكاندا بەبێ ئاستەنگ تێپەڕدەبن و كارئاسانیان بۆ دەكرێت.

293 جار خوێندراوەتەوە