بازرگانێكی عێراقی بەقاچاخ نەوتی بۆ ئێران فرۆشتوە

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 02/09/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر بازرگانێکی دیاری عێراقی بەناوی وەلید خالد حەمید سامەڕائی سەپاند کە لە دوبەی نیشتەجێیەو خاوەنی کۆمپانیاکانی (Babylon Navigation DMCC وGalaxy Oil FZ LLC) یە.

 

هەواڵ: KNN

بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەو بازرگانە نەوتی ئێرانی بەناوی عێراقەوە فرۆشتووەو زیاتر لە300 ملیۆن دۆلاری ساڵانەی بۆ ئێران دەست خستووە.

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەراگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكراوە  سامەرائی و تۆڕەكەی نەوتی ئێرانیان تێكەڵ بەنەوتی عیراقی كردوەو بەنەوتی عیراقی فرۆشتیویانە و بەوەش داخاتێكی باش بۆ ئێران و خودی ئەو بازرگانە دەستەبەر بووە كە ساڵانە بەسەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

 

جەختیشكراوەتەوە كە ناكرێت عیراق ببێتە پەناگەیەك بۆ تیرۆریستان هەربۆیە ئەمریكا كار لەسەر روبەروبونەوەی هەژمونی ئێران دەكات لەم وڵاتەدا .

95 جار خوێندراوەتەوە