وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی تەقینەوەكەی قەڵاچوالان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

KNN : Kurdish News Network
05:37 - 02/09/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی بەرگری عیراق لەراگەیەنراوێكدا جەختیكردوەتەوە كە لەو تەقینەوەیەدا چوارخوێندكاری كۆلیژی سەربازی برینداربون  كە دواتر  یەكێك لەبریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش دوپاتكراوەتەوە كە تەرمی خوێندكارەكە لەرێگەی فرۆكەوە بەرەو بەغداد دەگوازرێتەوە.

هەواڵ: KNN

 

 وەك لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە تەقینەوەكە لەكاتی مەشق و راهێنان و چالاكییەكانی تەقەكردن بووە كە ئەوەش پەیوەندی بەكارنامەی كۆڵیژەكەوە هەیەو ئاماژە بەوەشكراوە كە قوربانیەكان خوێندكاری خولی (٨٩) لە کۆلێژی سێیەمی سەربازی بوون .

 

ئاماژە بەوەشكراوە ؛ دوای ڕووداوەکە، وەزارەتی بەرگری لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی کردووەتەوە بۆ دیاریکردنی هۆکار و ئەو دۆخەی كە بوەتە هۆی تەقینەوەكە  بۆ ئەوەی  رێگری بكرێت لەدوبارە بوونەوەی.

39 جار خوێندراوەتەوە