بەرپرسێکی باڵای دەزگای
هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە بریکارەکانی دەزگاکە بەر لەكوژرانی حەسەن
نەسروڵا ئەمینداری گشتی پێشوی حیزبوڵای لوبنانی لە ناوخۆی بەیروت بوون و بە "ئازایەتی و
ئیرادە" ئەرکەکانیان ئەنجامداوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دروست .
هەواڵ:KNN
ئاشكرا كردنی ئەو
زانیاریانە لە میانی مەراسیمێکدا بوو کە
لە بارەگای سەرۆکایەتی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم
بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆک کۆماری ئیسرائیل خەڵاتی بەرگری
ئیسرائیلی بەخشییە مۆساد وەک ڕێزلێنانێک بۆ ڕۆڵی موساد لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
ئەفسەرێک لە بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی
مۆساد بەمیدیاكانی رایگەیاندوە " ئۆپەراسیۆنی كوشتنی حەسەن نەسروڵا کاتێک
لەدایک بوو کە بیرۆکەیەکی تەکنەلۆژیایی گەورە لەگەڵ باشترین عەقڵی تەکنیکی یەكانگیربوون و لەهەمام كاتیشدا هاوکاریی نێوان
سوپای ئیسرائیل و مۆساد و بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و پەرەپێدان و پیشەسازییەکانی
بەرگری و ئەکادیمییەکان، بیرۆکەکە بوو بە واقیع.
وەك ئەو ئەفەسەرە
دەڵێت تەکنەلۆژیا بە تەنها بەس نییە؛ بەڵكو پێویستی بەکاری مەیدانیش هەبوو لە قووڵایی خاکی دوژمن، کە لە ڕێگەیەوە ئەوەی
مەحاڵ بوو زەمینەی بۆ سازكراو كارەكە بەئەنجام گەیەنرا.
ڕوونیشی کردەوە کە
بریکارەکانی مۆساد "لەژێر دەستڕێژی گولـــلەو بە ئیرادەیەوە چوونەتە ناو بەیروت بۆ كۆنكردنەوەی زانیاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، 27ی
ئەیلول وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە بوو دوای 10 ڕۆژ شەڕی توند کە بە ئۆپەراسیۆنی
ستوونەکان دەستیپێکرد، کە ورەی حزبوڵای شکاند و زیانێکی بەرچاوی بە تواناکانی ئەو
حیزبە گەیاند.
وەك سوپای
ئیسرائیل دەڵێت ؛ ئۆپەراسیۆنەکە بریتی بوو
لە هاویشتنی زیاتر لە 80 بۆمبی یەک تۆنی
بۆ ئەو شوێنەی كە ناوەندی فەرماندەیی حزبوڵڵا بووە لەبەیرون کە دەکەوتە ژێر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکێكی شارەكەداو سەرئەنجام حەسەن
نەسروڵا و عەلی كەرەکی فەرماندەی میحوەری باشووری حیزبوڵاو چەند فەرماندەی باڵای
دیکەی ئەو حیزبەو هەروەها عەباس نیلفوروشان جێگری فەرماندەی سوپای
پاسداران و فەرماندەی سوپای قودس لە لوبنان کوژران.
3190 جار خوێندراوەتەوە