سەرۆكی ئەمریكا مەرجی كۆتایی
هاتنی جەنگی راگەیاند و دوای لەبزوتنەوەی حەماس كرد مەرجەكە جێبەجێبكات.
دۆناڵد ترەمپ
لەپۆستێكیدا كە لەتروس سۆشیال بڵاویكردەوە؛ داوای لەبزوتنەوەی حەماس كردوە دەست
بەجێ هەر بەو 20 بارمتەیە ئازاد بكات كە لەغەززە دەستبەسەری كردون بۆ ئەوەی دۆخەكە
بەخێرایی گۆڕانكاری بەسەردا بێت.
وەك ترەمپ نوسیویەتی
بەئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان بەیەكجار كۆتایی بەجەنگی عەززە دێت.
لەلایەكی ترەوە کەناڵی تەلەفزیۆنی "12"ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا
ڕایگەیاند، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بەنیازە حکومەت ئاگادار
بکاتەوە لەوەی هیچ بژاردەیەك لەبەردەم وڵاتەكەیدا نیە جگە لەسەپاندنی دەسەڵاتی سەربازیی نەبێت لەئەگەری داگیر كردنی
غەززە.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل
دژی پلانی حکومەتە بۆ داگیرکردنی غەززە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داوا لەتەلەئەبیب
دەكات ڕێککەوتنی ئاگربەست قبوڵ بکات کە ڕێگە بە ئازادکردنی بارمتەكان دەدات.
1659 جار خوێندراوەتەوە