جۆشوا هاریس، وەك
هەڵسوڕێنەری نوێی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە
بەغداد دەستبەکار بوو.
هەواڵ: KNN
ئەمرۆ سێشەممی
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە،
جۆشوا هاریس، وەک هەڵسوڕێنەری نوێی باڵیۆزخانەکە دەستبەکار بوو.
لەراگەیەنراوەكەدا خۆشحاڵی پیشاندراوە بەدەستبەكار بوونی ناوبراو لە
پۆستەكەیداو جەختیشكراوەتەوە لەوەی كە هاریس لە نزیکەوە بەپەرۆشەوە کار لەگەڵ هاوبەشەکانی عێراق و ستاف
و كارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و هەولێر بکات، بۆ ئەوەی هاوبەشی نێوان
ئەمەریکا و عێراق بەهێزتر بکات و ئامانجەکانیان بەدەستبهێنن.
هاریس دیپلۆماتکارێکی باڵایە لە وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر وەک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی
نزیک کاری کردووە، بەرپرسی دۆسێی عێراق و سوریا و لوبنان بووە. هەروەها بەشداری
دانوستانە دووقۆڵییەکانی نێوان واشنتۆن و
بەغدا سەبارەت بە داهاتووی بوونی هێزەكانی
ئەمریکا لەعیراق و شەڕی داعش و هاریکاریی
ئەمنی و ئابووری نێوان هەردولا كردوە.
34 جار خوێندراوەتەوە