ئیسرائیل هەوڵی تیرۆر كردنی سەرۆككۆماری ئێرانی داوە

KNN : Kurdish News Network
05:33 - 03/09/2025
جیهان
+
-

نوسینگەی سەرۆككۆماری ئێران هۆكاری دواكەوتی فڕۆكەكەی  مەسعود پزشكیانی بۆ چین ئاشكراكرد.

 

هەواڵ:KNN

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی  پزشكیان سەرۆک  بەرۆژنامەی ئەلجەریدەی راگەیاند:  کە دواکەوتنی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ چین بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای بەهۆی دۆزینەوەی ئامێرێکی بەدواداچوون(GPS) بوو  لە نێو فڕۆکەكەی پزشكیان .

 

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، ئەو ئامێرە کە قەبارەی چیپێکی ئەلیکترۆنی بچووکە، لەژێر ئەو کورسییەدا دۆزراوەتەوە کە بەزۆری سەرۆکی لێ دادەنیشێت.

 

 ئاماژەی بەوەشکردوە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوجۆرە چیپە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەدواداچوون و تیرۆرکردن لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە بە هەڵدانی مووشەکێک کە دەگاتە شوێنپێی چیپەکە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە  پاتری ئەم  جۆرە چیپە بەهۆی بچووکی قەبارەکەیەوە ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت، هەروەها دەتوانێت تەنیا بۆ هەفتەیەک کار بکات پێش ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەکار بکەوێت.

 

بەپێی لێکۆڵەرە ئەمنییەکان چیپەکە چەند کاتژمێرێک یان ڕۆژێک پێش ڕۆشتنی پزشكیان لەفرۆكەكەدا جێگیر كراوە .

 

 ئەوەش دوپاتكراوەتەوە" کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوونیان بۆ هەموو ئەو کەسانە کردووە کە سواری فڕۆکەی سەرۆک بوون، ڕوونیشی کردەوە کە سیمکارتەکە بەهۆی ئامێرێکی تایبەتی تەشویشەوە دۆزراوەتەوە کە بۆ دەستنیشانکردنی سیگناڵەکانی مۆبایل دروستکراوە.

1161 جار خوێندراوەتەوە