سەرۆكی ئەنجومەنی پیاوماقوڵانی
سابیئەی ماندایی لەعیراق دوپاتیكردەوە كە ئەندامانی تایەفەكەیان رووبەرووی كوشتن و
پەراوێزخستن بونەتەوە.
هەواڵ:KNN
غانم هاشم سەرۆكی ئەنجومەنەكە
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ؛ بەهۆی دۆخی ئەمنیی عیراقەوە بەتایبەتیش
لەدوای ساڵی 2005ەوە ئەندامانی تایەفەكەیان دوچاری كوشتن و راگواستن و پشتگوێخستن
بونەتەوەو ئەوەش وایكردوە بەهەزاران كەسیان روو لەهەندەران بكەن و لەو ژمارەیەش
نزیكەی 600 خێزانی سابیئەی مەندائی لەهەرێمی كوردستان دەژین و ئەو دۆخەش وایكردوە
تەنیا 40 بۆ 50 هەزار كەس لەتایەفەكەیان لەعیراقدا مابن .
ئاماژەی بەوەشكرد " كە
ئەندامانی تایەفەی سابیئەی ماندایی دەرفەتی دامەزراندنیان لەنێو ریزی هێزە ئەمنیەكانی
عیراقدا تیەو تەنیا 20كەسیان دامەزرێنراون كە ئەوانیش پارێزگاری لەپەرستگەكانیان
دەكەن.
ژمارەی پەیڕەوانی تایەفەی سابیئەی ماندایی لە عێراق "پێش
ساڵی 2003 نزیکەی 75 هەزار کەس بوون، بەڵام بەهۆی ئاوارەبوونەوە ئەو ژمارەیە كەمیكردوو.
مانداییەکان بە زمانێکی ئارامیی ڕۆژهەڵات قسە دەکەن کە بە
زمانی مەندایک ناسراوە و ناوەکەیان لە وشەی ئارامیی "ماندا" وەرگیراوە،
بە واتای "زانین".
مانداییەکان یەکێکن لەو کەمینە ئاینیانەی کە بە ناسورایزم یان
سابانیزم ناسراون، ئایینێکی یەکتاپەرستییەو لە ژێر کاریگەری ئایینەکانی یۆنانی و
فارسی و جوولەکەدایە.
358 جار خوێندراوەتەوە