باڵیۆزخانەی چین لەعێراق: وڵاتەكەمان لەبونیادنانی ئابوری كوردستان بەشداربوە

KNN : Kurdish News Network
03:17 - 03/09/2025
عێراق
+
-

راوێژكاری باڵیۆزخانەی چین لەعیراق ئاشكرایكرد كە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و چین لەساڵی پاردا گەیشتوەتە بڕی 200 ملیار دۆلار.

 

هەواڵ:KNN

 

شیوی هایفنگ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ماوەی ساڵانێكی زۆرە كۆمپانیا چینیەكان لەعیراق لەكەرتی وزەدا كاردەكەن و لەساڵی 2024یشدا نزیكەی 64 تەن لەنەوتی خاوی عێراقیان هاوردە كردوە.
وتیشی لەساڵی پاردا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردو وڵات لە2024 دا گەیشتوەتە 200 ملیار دۆلار.

 

ئەو بەرپرسە چینیە ئاماژەی بەوەشكرد كە جگە لەپەیوەندییە بازرگانییەكان ؛ بەغدادو پەكین لەبنەبڕكردنی تیرۆریشدا هاریكارن و لەلایەن وڵاتەكەشیانەوە مەشق و راهێنان بۆ دەزگا ئەمنیەكانی عیراق دەستەبەركراوە.

 

هایفنگ  راشیگەیاند، وڵاتەكەیان لەبونیادنانی ئابوری هەرێمی كوردستاندا بەشدار بوەو لەدو ساڵی رابردوشدا پەیوەندییە داراییەكانیان فراوانتر كردوە.


97 جار خوێندراوەتەوە