خانەی فەتوادانی
بزوتنەوەی تاڵیبان لەئەفغانستان بڕیاریدا بەقەدەغەكردنی وێنەگرتنی ئافرەتان بۆ نێو مامەڵە ناوخۆی و ناسنامە كەسێكان.
هەواڵ: KNN
بەپێی فەتواكەی
بزوتنەوەی تأڵیبان تەنیا ڕێگە بەو ئافرەتانە دەدرێت كە گەشت بۆ دەرەوەی ئەفغانستان
دەكەن یاخود بۆ چارەسەری نەخۆشی دەچنە دەرەوەی وڵاتەكەیان.
دەستەی
نیشتمانیی بۆ ئامارو زانیاری لەئەفغانستان جەختیكردوەتەوە ؛ كەتەنیا لەبارە زۆر
پێویستەكاندا نەبێت رێگە نادرێت وێنەی ئافرەتان بگیرێت چونكە ئەوە كارێكی ناشەرعییەو
دەبێتە مایەی فیتنەو نیگەرانی.
هەر لەو
چوارچێوەیەدا دەسەڵاتدارانی تاڵیبان بڕیاریاندا بەرێگرتن لەنوسینی شیعرو هۆنراوەی
دڵداری و پیاهەڵدان بەگەنجان لەهەردو ڕەگەز و تەنیا دەبێت ناوەڕۆكی شیعر تایبەت
بەئیسلامگەرایی بێت و بەدور بێت لەهەرجۆرە فیكرێكی كۆمۆنیستی و فێمێنیستی و
دیموكراسیی گومڕایی و لەهەمان كاتیشدا بڕیاردراوە
بەداخستنی سەرجەم ئەو ناوەندانەی ژنان و كچان فێری زمانە بیانییەكان دەكەن .
1362 جار خوێندراوەتەوە