بزوتنەوەی حەماس: غەززە جوگرافیایەكی لەبیركراو نییە

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 01/09/2025
جیهان
+
-

بزوتنەوەی حەماس پلانێكی ئەمریكا بۆ چۆڵكردنی غەززە رەتكردەوەو رایگەیاند؛ غەززە بۆ فرۆشتن نییە بۆ ئەوەی لەدانیشتوانەكەی چۆڵ بكرێت و بكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاری.

 

هەواڵ: KNN

باسم نەعیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لەلێدوانێكیدا بۆ فرانس پرێس وەڵامی پێشنیازەكەی واشنتۆنی دایەوە سەبارەت بەچۆڵكردنی غەززەو رایگەیاند: با پێشنیازەكە بكەنە پەرداخێكەوەو ئاوەكەی بخۆنەوە.
وتیشی غەززە شارێك نیە لەسەر نەخشە یان جوگرافیایەكی لەبیركراو بێت بەڵكو بەشێكە لە فەڵەستینی گەورە.

 

بەپێی راپۆرتێكی واشنتۆن پۆست " پێشنیازەكەی ئیدارەی ترەمپ كە لە 38 لاپەڕە پێكهاتوە تایبەتە بەچۆڵكردنی غەززە لەدانیشتوانەكەی كە ژمارەیان دوو ملیۆن كەسن بۆ ئەوەی سەر لەنوێ ئەو ناوچەیە ئاوەدانبكرێتەوەو بۆ ناوچەیەكی گەشتیاری بگۆڕدرێت.

297 جار خوێندراوەتەوە