وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن وغەززە
کاریگەری لەسەر ئیرادەی گەلانی ناوچەکە نابێت وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی پاراستنی گەلانی لە ئەستۆدایە.
هەواڵ؛ KNNC
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر
یەمەن وغەززە کاریگەری لەسەر ئیرادەی چەسپاوی گەلانی ناوچەکە نابێت، پێویستە
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوی بەپەلە و کاریگەر بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەوەی بە جینۆساید
لە غەززە وەسفی کردوە ولێپرسینەوەی لە سەرکردەکانی داگیرکاری ئیسرائیل بکەن.
ڕاشیگەیاندوە، بێدەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل
شەرعیەتی یاسا نێودەوڵەتیەکان لاواز دەکات وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی
پاراستنی گەلان لەم هێرشانە و دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ئەستۆدایە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوامی دەستدرێژی بۆسەر
غەززە وهێرشە دوبارەکان بۆسەر یەمەن ، سوریا، لوبنان، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا،
بەریتانیا، ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوایی، متمانەی یاسا و ڕێکەتنامە
نێودەوڵەتیەکانی تێکداوە
60 جار خوێندراوەتەوە