سودان؛ لە ڕوداوێکدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 02/09/2025
جیهان
+
-

لە رۆژئاوای سودان گوندێک بەتەواوی خاپور بوەو بە پێی داتا بڵاوکراوەکان زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

هەواڵ: KNN

بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی سودان ڕایگەیاند: بەهۆی زەوی لەرزینێکەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە گوندێکی ناوچەی جەبەل مەرای ڕۆژئاوای سودانی وێرانکردوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها کەسێک لەو روداوەدا ڕزگاری بووە.


بزوتنه وه که به سه رۆکایه تی عه بدل واحید ئه لنور، ئاماژه ی به وه شداوە، دوای باران بارینێکی زۆر لە ناوچەکە هۆکار بوە بۆ داڕوخان و رۆچونی زەوی کە" گوندەکە تەختی زەوی بوە".

بزووتنەوەکە کە لە دارفور ناوچەکەی کۆنترۆڵکردوە، بانگەوازی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی فریاگوزاری نێودەوڵەتی کرد کە هاوکار بن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی قوربانییەکان کە لەنێویاندا ژن و پیاو و منداڵانە.

1136 جار خوێندراوەتەوە