زەویەکانی مەشعان جبوری وەرگیرایەوە کە بەهایان بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت

KNN : Kurdish News Network
11:38 - 02/09/2025
عێراق
+
-

ئەمیر ئەلمەعمووری ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ژمارەیەک زەوی و زاری ڕاگەیاند کە روبەرەکەیان بە دەیان هەزار مەتر چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت لە باشووری بەغدا

 

هەواڵ: KNN


ئەو پەرلەمانتارە دەڵیت: زەویەکان بەناوی مەشعان جبوری  پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری پێشووی عێراق تۆمار کرابون.

 

مەعمووری ئاماژەی بەوە کردووە، "گرێبەستەکانی ئەو زەویانەی بەناوی مەشعان جبوری  تۆمارکراون، لەگەڵ سێ گرێبەستی دیکە کە هی ئەوانی دیکەن لە ناوچەی دۆرا لە بەغدا، کە هەریەکەیان ڕووبەرەکەیان ١٢ دۆنمە پووچەڵکراونەتەوە".

 

ئەو پەرلەمانتارە رونیشیدەکاتەوە ئەو گرێبەستانە هەڵوەشیندراونەتەوە چونکە  لە بنەڕەتدا زەویەکان سەر بە وەزارەتی دارایین و سەرپیچی یاسایی تێدایەو بەنایاسایی خاوەندارێتیان گۆڕاوە و  و بەهایان ملیارەها دۆلارە.

 

مەشعان جبوری ئەندامی چوار خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق بوە و بە تۆمەتی ساختە بونی بڕوانامەکەی دادگای فیدڕاڵی  ئەندامێتی مەشعان جبوری هەڵوەشاندەوە و زانیاریە بڵاوکراوەکان دەڵێن لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای وەبەرهێنانی خانوبەرەی هەبێت و ساڵی 2023 بڵاو کرایەوە کە لە شاری هەولێر زەویەکی 50 هەزار مەتری وەرگرتبێت.

 

1707 جار خوێندراوەتەوە