بەقائی: ئامادەین ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
11:09 - 02/09/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەوەدەکاتەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە، بە مەرجێک ڕێککەوتنێکی بکرێت کە مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆدا مسۆگەر بکات.

 

هەواڵ: KNN


لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران  بە ئاماژەدان بە مێژوی بوونی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ئێران زیادی کرد کە " متمانە لە نێوان پشکنەرانی ئاژانسەکە و ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نیگەرانییەکی ڕاستەقینە هەیە کە ئەو زانیاریانەی لە شوێنەکان کۆدەکرێنەوە لە لایەن ئاژانسەکەوە لە کۆتاییدا بۆ ئیسرائیل بگوازرێنەوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند" کە تاران ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 3.67٪  کەم بکاتەوە، کە ئەو ئاستەیە کە لە ڕێککەوتننامەی پێشوو (JCPOA )دا دانراوە، بە مەرجێک ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بکرێت کە مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆدا مسۆگەر بکات"

وته بێژی وه زاره تی ده ڕه وه ی کۆماری ئیسلامی ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا گرت و وتی" ئەوروپییەکان ئەو کارە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ بۆیانی نوسیوە  و بەمەش ڕۆڵی ئەوروپا کەم دەبێتەوە."

ناوبراو هەڕەشەی کرد کە ئەگەر ئەوروپییەکان "بەرەو گەڕاندنەوەی گەمارۆکان هەنگاو بنێن، کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی تر  وەڵام دەداتەوە".


314 جار خوێندراوەتەوە