بانكی ناوەندیی
فیداڵی ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێكردنی سزادانی ئابوری عیراق و راگرتنی رەوانەكردنی
دۆلارە بۆ ئەم وڵاتە.
هەواڵ: KNN
سەرچاوەیەكی
ئاگادار بە سایتی ئەلموستەقیلەی عێراقیی راگەیاندوە؛ بانكی ناوەندیی
فیدراڵی ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێكردنی سەپاندنی سزای ئابورییە بەسەر عیراقدا
لەوانەش رەوانە نەكردنی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عیراق كە بەدۆلارە؛ ئەویش وەك
ناڕەزاییەك لەبەرامبەر بەقاچاخبردنی دۆلار لەعیراقەوە بەرەو ئێران.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردوە سەرباری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختی
حكومەتی عیراقی لەئەگەری سەپاندنی سزا بەڵام تائێستا بەغدا هیچ هەنگاوێكی نەناوە
بۆ ئەوەی وڵاتەكەی سزا نەدرێت.
1929 جار خوێندراوەتەوە