کەشناسی هەریم: پلەکانی گەرما جێگیرن وئەگەری تۆزێکی سوک هەیە

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 30/08/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە و پلەکانی گەرما جێگیرن.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

کەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوەو رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

 

بۆ کەشی سبەینی دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونی تۆزێکی سووک هەیە بە هۆی چالاک بوونی خێرایی با.

 

باسی لەوەشكردووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

48 جار خوێندراوەتەوە