پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، پارەدانی ئەلیکترۆنی شایەتی گەشەسەندنی
بەرچاوە و دەروازەیەکە بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی بەرەو ئابورییەکی دیجیتاڵی .
هەواڵ؛ KNNC
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، پارەدانی ئەلیکترۆنی
پەیوەندی بە پێکهاتەی ئابوری و کارلێکی جیهانییەوە هەیە ، بۆ بەدەستهێنانی گذتگیری
دارایی زیاتر ، هاوکات ، جەختی لەسەر پابەندبوونی هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوە كە پارەدانی ئەلیكترۆنی
بەكاربهێنن نەك پارەی كاش.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بانكی ناوەندی هاوشانی حكومەت، كەرتی تایبەت،
كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، و كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجی، هەموویان سەرقاڵی ئەم
هەوڵە بەرچاو و بەردەوامەن، بەهەماهەنگی نێوان بانکی ناوەندی عێراق وحکومەتی عێراق
ئاراستەیەکی ڕێکخراوەیی ویاساییمان هەیە
دەشڵێت
، هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت هەیە لەڕێگەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
دەرچوە كە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت پابەند دەكات بە بەكارهێنانی پارەی ئەلیكترۆنی
لەبری پارەی كاش
60 جار خوێندراوەتەوە