کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشەکە ڕو لە فێنکی دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:43 - 26/08/2025
کوردستان
+
-


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینی بۆ کەشی 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردوەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کەمێک خۆڵبارین دەبێت، پلەکانی گەرما ڕو لە نزمبونەوە دەکەن و گەرما نامێنێت و کەشی فێنک دەستپێدەکات.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینی بۆ کەشی 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردەوە

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛  ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنی  جگە لە ناوچەکانی گەرمیان،  پلەکانی گەرما بە گشتی یەک بۆ دوو پلە  لە تەواوی هەرێم دادەبەزن.

لەبارەی پێشبینی بۆ کەشی سبەینێ چوارشەممە ئاماژەی بەوەداوە، کەمێک خۆڵبارین دەبێت و  پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر دادەبەزن.

پێشبینی پلەکانی گەرما سبەینێ چوارشەمە بەم شێوەیەیە؛
هەولێر ؛ 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی ؛ 41 پلەی سیلیزی
دهۆک ؛ 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک ؛ 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ ؛ 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە ؛ 41 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ؛ 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 45 پلەی سیلیزی

564 جار خوێندراوەتەوە