پسپۆڕێكی ئابوری
ئاشكرایكرد؛ یەدەگی دراوی بیانیی عێراق لە 120 ملیار دۆلارەوە بەرەو 92 ملیار دابەزیوە.
هەواڵ: KNNC
مەنار عوبەیدی شارەزای
ئابوری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ مانگانە قەبارەی یەدەگی دراوی بیانیی
عێراقی لەكەمبوونەوەدایەو لەمانگی حوزەیرانی رابردی ئەمساڵدا بڕەكەی بوەتە 92 ملیار
دۆلار لەكاتێكدا پێشتر 120 ملیار دۆلار بووە.
بەوتەی عوبەیدی لەساڵانی
رابردودا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا قەبارەی یەدەگی دراوی
بیانیی رووی لەهەڵكشان كردوەو دواتر بەرەو كەمبوونەتەوە چووە.
ناوبراو پێشبینی ئەوەشدەكات
تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ قەبارەی ئەو یەدەگە بگاتە 85 ملیار دۆلارو ئەوەس هەڵئاوسان و
فشار خستنە سەر باڵانسی پارەدان.
ئەو پسپۆرە ئابورییە
داواشی لەحكومەتی عیراقی كردوە قەبارەی خەرجی گشتی بێ بەرهەم وپشت بەستن بەهاوردەكردن
كەمبكاتەوە.
87 جار خوێندراوەتەوە