وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كشانەوەی هێزەكانی
ئەمریكا لەوڵاتەكەی بەدەستكەوتی حكومەتەكەی سودانی ناودەبات.
هەواڵ: KNNC
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند:
كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاوهاوپەیمانان لەم وڵاتە یەكێكە لەدەستكەوتەكانی حكومەتەكەی
سودانی و ئاماژەیەكیشە بۆ توانای عیراق لەبەرەنگاریبونەوەی تیرۆرو پاراستنی ئارامی
و سەقامگیری .
وتیشی پرۆسەی كشانەوەكە رووینەدەدا ئەگەر هەوڵی سیاسی و پێداگری
سەرۆكوەزیرانی عیراق نەبوایە هەروەك چۆن دۆسێی یۆنامیشی داخست.
بەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا هاریكاری ئەمنی نێوان عیراق و
هاوپەیمانیی نێودەڵەتی دژ بە داعش كۆتایی دێت.
347 جار خوێندراوەتەوە