وەزیری دەرەوەی ئێران بەنیگەرانیەوە لە نەخشەی ئیسرائیلی گەورە
دەڕوانێت و دەڵێت؛ بەشێك لەخاكی عێراق و ئوردن و سعودیەو میسر لەنەخشەكەدان.
هەواڵ: KNNC
عەباس عێراقچی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دیدی تەلئەبیب دیدێكی
كاتی نییە و بەشێكیش نیە لەو ململانێیەی كە لەئارادایە بەڵكو پەیوەندی
بەتێڕوانینێكی دوور مەودایە هەیە كە لەوێناكدرنی تەورات و سیاسەتی سەرلەنوێ
داڕشتنەوەی نەخشەی جیۆسیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەی گرتوە.
بەوتەی عێراقچی ، عێراق بەو پێیەی خاوەنی پێگەیەكی ستراتیژی و سەروەت
و سامانی سروشتییە یەكێكە لەئامانجە رانەگەیەنراوەكانی پرۆژەی ئیسرائیلی و بەشێك
لەخاكەكەی خستوەتە نەخشەكەیەوە كە ئەوەش راستەوخۆ هەڕەشە لەسەروەریی نیشتمانیی عیراق
دەكات.
68 جار خوێندراوەتەوە