کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
01:51 - 18/08/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشوری هەرێم تۆز وخۆڵ بەدی دەکرێت.

هەواڵ ؛ KNNC

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم  رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزن  لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی باشوری هەرێم ، دەشڵێت ، مەودای بینین لەنێوان حەوت بۆ نۆ کم دەبێت .

دەربارەی کەشی سبەینێ ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت وپلەکانی گەرماش وەک تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبێت .

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

806 جار خوێندراوەتەوە