لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق نیگەرانە لەكشانەوەی هاوپەیمانان لەم وڵاتە

KNN : Kurdish News Network
12:59 - 18/08/2025
عێراق
+
-

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت؛ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق زەمینە بۆ نائۆقرەیی ئەمنی لەناوخۆو سنورەكانی عیراق لەگەڵ سوریا دەسازێنێت.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

یاسر وەتوت ئەندامی لیژنەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەرباری نیگەرانی لەپرۆسەی كشانەوەی ئەو هێزانە رایگەیاند: كشانەوەكە لەكاتێكدایە مەترسییەكان لەعیراقەوە نزیكن بەتایبەتیش لەناوخۆی سوریاو لوبناندا بۆیە كشانەوەی ئەو

 

 

هێزانە لەبەرژەوەندی بەغدا نییە و ئەوەش بوەتە جێی نیگەرانی هەندێك لەفەرماندە سەربازیی و ئەمنییەكانی عیراق .

 

لەو چوارچێوەیەشدا سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، حکومەتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕێککەوتووە بۆ دیاریکردنی خشتەیەکی کاتی بۆ دەستپێکردنی

کشانەوەی هێزە سەربازییەکان و کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی تا مانگی ئەیلولی 2026.

262 جار خوێندراوەتەوە