گەرمیان؛ هاوڵاتیەکی تەمەن 56 ساڵان لە نێو بیری ئاودا گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
01:54 - 10/08/2025
کوردستان
+
-

 
بە هۆی تەزوی کارەباوە بیرهەڵکەندێک لە کاتی خاوێنکردنەوەی بیرێکدا لە  گەرەکێکی کەلار گیانی لەدەستدا

 

هەواڵ: KNNC

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار هاوڵاتیەک لە کاتی خاوێنکردنەوەی بیرێکی ئاودا بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستداوە
علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی 1969 ە

پۆلیسی گەرمیان رونیشیکردۆتەوە : ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە پیشەی هڵکەندنی بیری ماڵانە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی خاوێن کردنەوەی بیری ماڵی هاوڵاتیەک لەنێو بیرەکە کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە لەئێستادابەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆڕوداوەکە کراوەتەوە و لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە .



206 جار خوێندراوەتەوە