زیاتر لە 187 هەزار زیارەتکار هاتونەتە عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن

KNN : Kurdish News Network
07:49 - 03/08/2025
عێراق
+
-


دەسەڵاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا رۆژی شەممە، لە ڕێگەی وشکانی و  ئاسمانییەوە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، زیاتر لە 187 هەزار زیارەتکار هاتونەتە ناو عێراقەوە.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، عەلادین ئەلقاسی ڕایگەیاندوە،   تا ڕۆژی شەممە. 2-8-2025، زیاتر لە 187 هەزار زیارەتکار لە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانییەوە، هاتونەتە عێراق .
ئەو زیارەتکارانە بۆ بەسداریکردن لە لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن هاتون و ئاماری فەڕمی دەروازەکانیش بەم شێوەیەیە؛

دەروازەی زورباتیە: 87 هەزار و 598 زیارەتکار
دەروازەی شەلامچە: 52هەزار و 929 زیارەتکرا
دەروازەی موندیریا: 14 هەزار و 859 زیارەتکرا
دەروازەی ئەلشەیب: 11 هەزار و 780 زیارەتکار
دەروازەی سەفوان: دوو هەزار 596 زیارەتکار
دەروازەی حاج عومران: دوو هەزار و 935 زیارەتکار
دەروازەی باشماخ: هەزار و 434 زیارەتکار
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا: حەوت هەزار و 187 زیارەتکار
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف: شەش هەزار و 56 زیارەتکار.


بەگوێرەی ئامارەکانی دەروازە سونرییەکانی عێراق، کۆی ژمارەی زیارەتکاران، تا رۆژی شەممە، گەشتوەتە 187 هەزار و 347 کەس.

113 جار خوێندراوەتەوە