ئەمریکا: یاسای حەشدی شەعبی هەژمونی ئێران بە دامەزراوەیی دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 04/08/2025
عێراق
+
-

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد هۆشداری بە عێراق دەدات لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، دەڵێت: تێپەڕاندنی یاساکە گروپەچەکدارەکان بەهێزتر دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

 
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، جارێكی تر نیگەرانی خۆی سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەكاتەوە.

 

بەپێی بەیاننامەکە، ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەكە لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، تاوتوێی ئەو بابەتەی کردوەو، نیگەرانی بەردەوامی ئەمریکاى سەبارەت بە یاساکە دەربڕیوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، فەیگن جارێكی تر قسەكانی مارکۆ رۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوپاتکردەوە، کە یاسای حەشدی شەعبی، هەژمونی ئێران بە دامەزراوەیی دەكات و گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان بەهێزتر دەکات، ئەوەش هەڕەشە لە سەروەری عێراق دەکات.

 

153 جار خوێندراوەتەوە