سەرۆکی لیژنەی
ئاسایشی نیشتیمانی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: رێگە بە هیچ لایەنێکی بیانی نادەین
بچیتە ناو دامەزراوە ئەتۆمیەکانەوە
هەواڵ: KNNC
ئیبراهیم
عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: بڕیارە وەفدێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی تاران بکات
وتیشی: شاندەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە بڕیارە
هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران بکات تەنها
دەسەڵاتی ئەوەی هەیە گفتوگۆ و ڕاوێژکاری تەکنیکی لەگەڵ بەرپرسان و پسپۆڕانی ئێران
ئەنجام بدات.
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران رونیشیکردەوە: بەپێی ئەو یاسایانەی ئەنجومەنی شورای ئێران پەسەندی کردوون، "لە هیچ هەلومەرجێکدا ڕێگە بە هیچ قەوارەیەکی نێودەوڵەتی نادرێت دەستی بگات بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە شوێنی خۆیدا".
ئەم وتانەی ئیبراهیمی دوای ئەوە هات ئەمڕۆ دوشەممە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
سەردانی تاران دەکات
دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بریاری ڕاگرتنی هاریکاری دا لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی
ئەتۆم.
135 جار خوێندراوەتەوە