بەرگری شارستانی هەرێم رایگەیاند درەنگانی ئێوارەی ئەمرۆ دو هاوڵاتی سنوری پارێزگای هەڵبجە خنکاون
هەواڵ: KNNC
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە ئەم ئێوارەیە دوو هاونیشتمانی لە پۆندی پریس لە
پارێزگای هەڵەبجە خنکاون کە یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی 2003 و قوربانییەکەی دیکە
لەدایکبووی ساڵی 1994.
شایانی باسە
تەنیا ئەمرۆ شەش کەس خنکاون، بەیانی ئەمرۆش لە روبارێکی سنوری قەزای بەردەڕەش چوار
هاوڵاتی خنکان کە دوانیان برای یەکدی بون
بە پێی
ئامارەکانی بەڕیوبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان لەم
ساڵدا 43 کەس خنکاون کە زۆربەیان تەمەنیان
لە 25 ساڵ کەمترە
126 جار خوێندراوەتەوە