بەهۆی نقومبونی بەلەمێکەوە لە یەمەن زیاتر لە 68 کەس گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 04/08/2025
جیهان
+
-

بەهۆی نقومبونی بەلەمێکەوە لە یەمەن زیاتر لە 68 کەس گیانیان لەدەستدا ودەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بون 

 

هەواڵ:KNNC 

 

ئاژانسی کۆچی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، بەهۆی نقومبونی بەلەمێکەوە لەنزیک کەناراوەکانی یەمەن ،زیاتر لە 68 کەس گیانیان لەدەستدا ودەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بون .

 

بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە یەمەن، بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاند، 68 سەرنشینی بەلەمەکە گیانیان لەدەستداوە وتاوەکو ئێستا 12 کەس لەکۆی 157 سەرنشین ڕزگارکراون و چارەنوسی ئەوانەی بێسەروشوێنن نادیارە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکان . 

 

هاوکات، دەیان هەزار کۆچبەر لە یەمەن گیریان خواردووە و رووبەڕووی مامەڵەی خراپ دەبنەوە .

 

 

45 جار خوێندراوەتەوە