دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەبێت ئیسرائیل خۆراک بە خەڵکی غەززە بدات وبارودۆخی ترسناک و کارەساتباری برسیکردنی خەڵکی کەرتەکە قبوڵ ناکات.
هەواڵ: KNN
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، برسیکردنی خەڵکی غەززە قبوڵ ناکەن ودەبێت خۆراکی پێویست بۆ غەززە بنێردرێت .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل خۆراک بە خەڵکی غەززە بدات وبارودۆخی ترسناک وکارەساتباری برسیکردنی خەڵکی کەرتەکە قبوڵ ناکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان دەیانەوێت خەڵک خۆراکیان پێبدرێت ونایانەوێت خەڵک برسی بن ولە برسا بمرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 30 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە تەرخان کردبوو، بەڵام تا ئێستا تەنیا 3 ملیۆن دۆلار بە ناوی "سندوقی مرۆیی غەززە" گواستراوەتەوە.
117 جار خوێندراوەتەوە