شوان محەمەد: بە یەک ڕستە کێشەی موچەی هەرێم چارەسەر دەبێت

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 04/08/2025
کوردستان
+
-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت بە یەک ڕستە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام دیار نییە کەی بەغداد موچەی مانگی شەش دەنێرێت.

 

هەواڵ؛KNNC

 

 

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی دەنگی گۆڕان شوان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، کێشەی ناردنی موچەی هەرێم پێویستی بە یەک ڕستەی سودانی و تەیف سامییە، ڕەزامەندی بدەن لەسەر وەرگرتنی ئەو نەوتەی ئێستا لە هەرێم بەرهەمدەهێنرێت و ئەو 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆئەوەی پارەکە بنێرن.

سەبارەت بە هاتنی موچەی مانگی شەش، ئەوپەرلەمانتارە دەڵێت بێ متمانەیی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد بە جۆرێکە، ڕەنگە پارە تا عوزێم بێت و بەغداد پەشیمان بێتەوە بیگەڕێنێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە نازانرێت کەی موچەی مانگی شەش دەگات و کەی دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەگەری نەهاتنی پارە حکومەتی هەرێم پلانی "بی" هەیە و جێبەجێی دەکات.

لەبارەی کارتەکانی دەستی هەرێم دژی بەغداد ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ئەگەر یەکگرتوبین هەرێم کارتی زۆری بەدەستەوەیە و یەکێکیش لەو کارتانە بەشداری نەکردنە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ڕێگە نەدرێت سندوقی دەنگدان لە هەرێم دابنرێت.

620 جار خوێندراوەتەوە