وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندنی
بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی وپەیمانگاکانی پەرستاری هەرێمی کوردستان کردەوە
هەواڵ؛ KNN
بە گوێرەی
راگەیەنراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچوانی
کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی وکۆلێژ وپەیمانگاکانی پەرستاری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی
خوێندنی 2023-2024 کردەوە.
هەر بە پێی راگەیەنراوەکە، دامەزراندنەکە ئەو
دەرچوانە دەگرێتەوە کە ئارەزوی دامەزراندن لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەتی
تەندروستی هەیە .
ڕاگەیەندراوەکە لەسەر بنەمای ڕەزامەندیی وەزیری
تەندروستی، دکتۆر ساڵح حەسناوی دەرچووە، داوا لەو دەرچوانە کراوە کە فۆڕمی
ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆیان لە ڕێگەی ئەو لینکەی بۆیان دیاری کراوە پڕ بکەنەوە.
لەم دو لینکەوە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە؛
لینکی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ دەرچوانی پزیشکی گشتی وکۆلێژ و پەرستاری هەرێمی کوردستان
لینکی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ دەرچوانی زانکۆی پزیشکی گشتی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق
658 جار خوێندراوەتەوە