کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:24 - 04/08/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتو بڵاوکردەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 
بەپێی ڕاگەیندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای باش لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە خێرای با زیاد دەکات بۆ 30 کیلۆمەتر.

 

پلەکانی گەرما بەگشتی بەجێگری دەمێنەوە تەنها لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم  دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێ شەممە، ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆنیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

 

پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم:

 

هەولێر :  43 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک :  41  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران :  39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

487 جار خوێندراوەتەوە