وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند'' ئەو وەرچەرخانەی
هەرێمی کوردستانی تێدایە ھاوڵاتیانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیھانی سەرسام كردوە
و زۆر لایەنی سیاسی دژایەتیی دەکەن.''
هەواڵ:KNNC
کەمال محەمەد ساڵح، لە دواین لێدوانیدا
ڕایگەیاند، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ھەرێمێکدا
کارێکی وا ئاسان نەبو، هاوكات زۆر لایەنی سیاسی دژایەتیی بونیادنان و پەرەپێدانی ژێرخانی
وزە و سوتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
وەزیری كارەبا، ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی روناکی
لە سەرەتای دەستپێکردنی، ھانی ھاوڵاتیان دەدرا کرێی کارەبا نەدەن، لە کاتێکدا کرێی
کارەباکانیان زۆر کەم بوەتەوە بەراورد بە پێشو.
جەختیشیکردەوە، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری
و ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ ھاوڵاتیان، ئەو وەرچەرخانەیە کە ھاوڵاتیانی عێراق و وڵاتانی
دراوسێ و جیھانی پێی سەرسام بون.
256 جار خوێندراوەتەوە