رێکخراوی هانا
لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوژران و برینداربووانی کۆڵبەران و کاسبکارانی لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە لەماوەی یەک مانگدا 12 کۆڵبەر کوژراو و برینداربون.
هەواڵ:KNNC
بە گوێرەی
ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە مانگی تەموزدا لە ناوچە سنوورییەکانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان 12 کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران
کوژراون و بریندار كراون.
لە راپۆرتەکەدا
هاتوە" لەو ژمارەیە شەش کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە
چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و شەش کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون."
بەشێکی زۆری
خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان پەنا بۆ کاری مەترسیدار و
دژواری کۆڵبەری ئەبەن، رۆژانە هەواڵی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەر لە سەر
سنوورەکان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاو ئەبێتەوە.
93 جار خوێندراوەتەوە