وەزارەتی
تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند؛ بە تەنها ئەمڕۆ 101 لە غەززە کوژراون بەمەش ژامارەی
قوربانیانی شەڕەکە 60 هەزار کەسی تێپەڕاند.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی تەندروستی
فەلەستین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 101 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، لە ژمارەیە 81
کەسیان لە خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری کوژراون.
بە ئاماری
کوژراوانی ئەمڕۆوە ژمارەی قوربانیان غەززە لە سەرەتای دەستپیکی شەڕەوە لە ساڵی 2023ەوە
گەیشتە 60 هەزار و 249 کەس.
ژمارەی
بریندارانی شەڕەکە گەیشتوەتە 147 هەزار و 89 کەس، هەروەها نۆ هەزار و 81 کەس لە
دوای شکاندنی ئاگربەست کوژراون و زیاتر لە 35 هەزار کەسیش بریندار بون.
ئەمە لە
کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە ئیسرائیل کەرتی غەززەی گەمارۆداوە و ڕێگە
نادات کە هاوکارییەکان ڕەوانە بکرێت ئەمەش غەززەیەکانی دوچاری برسێتی و بەدخۆراکی کردوتەوە.
87 جار خوێندراوەتەوە