بۆ جاری دووەم... نێردەی ئەمریکا سەردانی غەززە دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 01/08/2025
جیهان
+
-

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە دوای سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل بە مەبەستی چاودێریی کردنی گەیاندنی هاوکارییەکان سەردانی کەرتی غەززە دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

کارولین لیفت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مایک هاکابی باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، بە مەبەستی چاودێریی کردنی گەیاندنی هاوکارییەکانی سەردانی کەرتی غەززە دەکەن.

 

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارە هەر دوو بەرپرسەکە کار لەسەر پلانێکی دیکە بکەن بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ بڕی ئەو هاوکارییەی ڕەوانەی غەززە دەکرێت.

 

بەپێی قسەکانی کارولین شاندی وڵاتەکەی هەر لەگەڵ گەڕانەوایان بۆ ئەمریکا ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتی تایبەت بە بارودۆخی غەززە و ئاگربەست ڕادەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن.

 

لە کۆتایدا، باسی لەوەشکرد نێردەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆبونەوەی ئەنجامداوە و باسیان لە بارودۆخی غەززە و ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان کردوە.

 

177 جار خوێندراوەتەوە