دوای کۆبونەوەی نێوان هەردو وەزیری دەرەوەی روسیا و سوریا، لە مۆسکۆ،
لاڤەرۆڤ لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ئێمە گرنگە مافەکانی کورد لە سوریا پارێزراو بێت و
ئامادەین هاوکاربین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان
دیمەشق و کورد.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ هاوتا روسییەکەی لە مۆسکۆ کۆبونەوە و ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی
سوریا یەکەم سەردانی دەسەڵاتدارانی دیمەشقە لە دوای لابردنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی
سوریا بۆ ڕوسیا.
لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند؛
"روسیا بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە بوژانەوەی ئابوری سوریادا دەکات"، لەبارەی
چارەنوسی کوردەکانیشەوەوە ڕایگەیاند دەبێت مافەکانی کورد پارێزراو بێت و
هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتن بە
رێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد.
هەروەها پێشوازی لە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر
سوریا کرد و وتی "پێمانوایە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا لەسەر گەلی سوریا بڕیارێکی دروستە، بەو پێیەی ئەوان
خەڵکیان کردە ئامانج نەک بەرپرسان".
لای خۆیەوە شەیبانی دوپاتی کردەوە کە ڕێککەوتنێک
کراوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بۆ پێداچونەوە بە
ڕێککەوتنەکانی پێشو و ئاماژەی بەوەشکرد پەیوەندییەکانی ئێستایا دیمەشق و مۆسکۆ لە خاڵێکی وەرچەرخانێی مێژویی گرنگدایە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە دەرگایەکەی گەورەمان گەورەمان
لە لایەنی ڕووسیا بۆ کراوەتەوە و پێمان وایە ئەم پەیوەندییە لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشە
دەکات و دەبێتە هاوبەشییەکی ستراتیژی جیاواز".
168 جار خوێندراوەتەوە