رۆژنامەی شەرقولئەوەستی چاپی لەندەن لە زاری سەرچاوەیەکی کوردی کە بانگهێشتی کۆبونەوەکانی حکومەتی سوریا و ئیدارەی خۆسەر کراوە باس لەوە دەکات کە لەسەر داوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبونەوەکەی پاریس دواخراوە.
هەواڵ: KNNC
رۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرمی سەرکردایەتی هەسەدەیان ئاگادارکردوتەوە، کە وادەی كۆبونەوەكەی پاریس دواخراوە بۆ كاتێكی دیکە، ئەوەش لەسەر داوای حکومەتی سوریا بۆ دواخستنی، بەتایبەت دوای ڕوداوەکانی سوەیدا و لاوازی ئاستی حکومەت لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
بەوتەی سەرچاوەکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیامی دیمەشەقی بە ئیدارەی خۆسەر گەیاندوە و کۆبونەوەکەی پاریس کە دەبو رۆژی هەینی بەڕێوەبچێت، بەپەلە بڕیاری لەسەر دراوە.
دوای کۆبونەوەکانی رۆژی 19ی ئەم مانگە لە عەممانی پایتەختی ئوردن، کە نێردەی ئەمەریکا، تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی، دەرەوەی سوریای کۆکردەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: پێیان گەیاندین کە خێرایی دیاریکردنی وادەكەی لە بەرژەوەندی چارەسەرکردنی جیاوازییە هەڵپەسێردراوەکان و لێک نزیککردنەوەی دیدگاکان نییە، بەتایبەتی کە هەنگاوی کردەیی پێشکەوتو لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی (10ی ئازار)ی رابردودا رادەگەیەنرێت.
لای خۆیەوە، بەسام سەعید ئیسحاق، سەرۆکی ئەنجومەنی (مەسەدە) لە لە واشنتۆن کە باڵی سیاسیی هێزەکانی هەسەدەیە بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە. پاریس و واشنتن پابەندن بە بەردەوامیی نێوەندگیری لەم گفتوگۆیەدا و پشتگیری لە سەرکەوتنی پرۆسەی دانوستانی ئاشتیانە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری.
سەبارەت بە هەڵوێستی فەڕەنساش لەبارەی بە بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسی سوریا، ناوبراو رونیکردەوە،: پاریس بەشداری کورد لە پرۆسەی سیاسیدا بە پرسێكی پێویست دەزانێت و بەشدارێکی کاریگەریشە لە دانوستانە بەردەوامەکاندا.
پەیوەست بە هەڵوێستی ئەمریکا، نوێنەری مەسەدە دەڵێت: تۆم بەڕاک رایگەیاندوە، کە ئەمریکا پەلە ناکات لە کشانەوە لە سوریا و هەروەها بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە جەنگی دژ بە داعش، هاوکات پاڵپشتی لە تێکەڵبون دەکات لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی داهاتوی سوریادا، بە شێوەیەک شایستەی قوربانیدانەکانی بێت.
1070 جار خوێندراوەتەوە