وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند؛ فشارکردن
لە ئیسرائیل دەرئەنجامی نابێت، پێویستە پرۆسەی دانپێدانانی
فەلەستین له ئێستاوه دەست پێبکات.
هەواڵ:KNNC
هان وادێفول، وەزیری دەرەوەی
ئەڵمانیا، لە دواین
لێدوانیدا، باسی لەوەکرد، ئیسرائیل قەیرانی
مرۆیی لە کەرتی غەززە دروست کردوە و هەوڵ دەدات پاڵ بنێت بە هەندێک وڵات بۆ داننەنان
بە دەوڵەتی فەلەستین بەڵام ئەمە چارەسەر نیە و لە ڕوی دیپلۆماسییەوە تادێت ئیسرائیل
گۆشەگیرتر دەبێت .
وەزیرە ئەڵمانیەکە بەنیازە ئەمڕۆ و سبەی لە ئیسرائیل
و لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستین وتووێژ بکات سەبارەت بەو قەیرانە مرۆییەی کە لەناوچەکەدا
هەیە و ڕێگە چارەسەرەکان لەبارەی دۆخی هاوڵاتیان لە غەزە تاوتوێ بکەن .
ئەمە یەکەم جار نیە وەزیرەکەی دەرەوەی ئەڵمانیا
لێدوانەکانی دژ بە ئیسرائیل دەخاتە ڕوو بەڵکو لە لێدوانەکانی پێشوودا بۆ ڕۆژنامەی
بەرلین پلەی بووکی ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیتیکۆ، وەزیرەکە هۆشداریی دا لە ئەگەری
لکاندنی خاکەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە و زەوت کردنی خاکی فەڵەستین .
132 جار خوێندراوەتەوە