تا یەک شەممە هاوڵاتیان دەتوانن فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک پڕبکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
11:04 - 01/08/2025
کوردستان
+
-

سەڕەڕای کۆتایی هاتنی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی پسوڵەی خۆراک بەڵام ئەپەکە چالاکە و هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو ڕۆژی یەک شەممە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک لە هەولێر، ڕۆژی یەکی ئاب ڕایگەیناد؛ وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراکی درێژنەکردوتەوە ، بەڵام ئەپەکە چالاکە و هاوڵاتییان دەتوانن کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

 

بەڕێوەبەرایەتیەکش ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوانەی خۆیان لەپرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک تۆمار نەکردوە، پێویستە بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆماربکەن.

 

لە ڕێکەوتی یەکی حوزەیران، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراکی هاوڵاتییان لە هەرێم دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا، چوار ملیۆن و 365 هەزار و 889 کەس فۆڕمەکەیان پڕکردوتەوە.

 

185 جار خوێندراوەتەوە