پڕۆژەی ڕوناکی گەیشتە زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی

KNN : Kurdish News Network
05:37 - 31/07/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند؛ %40 دانیشتوانی هەرێمی کوردستان هاوبەشن لە پڕۆژەی ڕوناکی.

 

هەواڵ: KNNC

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 40%ـی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕوناکی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.

 

لە شاری هەولێر یەک ملیۆن و 458 هەزار کەس کە دەگاتە 380 هەزار هاوبەش لە پڕۆژەکە بەشداربون، لە سلێمانیش 975 هەزار هاوڵاتی و لە دهۆک 288 هەزار هاوڵاتی لە پڕۆژەکە سودمەند بون کە بە کۆی گشتی دەگاتە 716 هەزار هاوبەش لە پڕۆژەی ڕوناکی.

 

هەروەها، زیاتر لە دو هەزار و 517 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 

ئەمە لە کاتێکدا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.

 

 

203 جار خوێندراوەتەوە