لە دوای چوار مانگ
گەمارۆدان و برسێتی ئەمڕۆ لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی هاوکاری ڕەوانەی کەرتی غەززە
کرا.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز
بڵاویکردەوە، هەر یەک لە میسر و ئوردن 160 بۆ 200 بارهەڵگڕی پڕیان لە هاوکاری مرۆی و
خۆراک لە ڕێگەی دەروازەکانی ڕەفح و کرم ئەبو سالم ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد.
ئیماراتیش 25 کاروانی
هاوکاری لە ڕێگەی ئاسمانی و دەروازەی ڕەفحەوە ڕەوانەکردوە، لە ناو هاوکارییەکانیش
پێداویستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی تێدایە کە دەتوانێت ئاوی خواردنەوە بۆ 600
هەزار هاوڵاتی لە باشوری غەززە دابین بکات.
هەر لە درێژەی
هاوکارییەکان، لە ڕێگەی سوپای ئیسرائیلەوە حەوت کاروانی هاوکاری لە ئاسمانەوە
بەردرانەتەوە ناو غەززە، لەگەڵیشی ئاگربەستێکی کاتی و تەنکیکی بۆ ماوەی 10 کاتژمێر
ڕاگەیندراوە، ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی
ئەو گەمارۆدانەی لەسەر غەززە بو 127 کەس بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە.
337 جار خوێندراوەتەوە